ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا گۆران add_a_photo
گۆران خەیام بە کوردی
٦٠. یارانی هاودەم هەموو لە دەست چوون
یارانی هاودەم هەموو لە دەست چوون،
لەژێر پێی مەرگا یەکیەک پێشێل بوون؛
لە بەزمی عومرا یەک مەیمان نۆشی
ئەوانی زووتر خست جامی گەردوون!
یاران موافق همه از دست شدند
در پای اجل یکان یکان پست شدند
خوردیم ز یک شراب در مجلس عمر
دوری دو سه پیشتر ز ما مست شدند
داخم گەلێ یار و خۆشەویستان مردوون
لەش خاکی نێوان کۆمەڵێ دار و پەردوون
چەشتمان لە مەیەک هەموو لە ناو کۆڕی ژیان
پێش ئێمە بە دوو سێ پشوو مەستی کردوون
«هەژار»

پەراوێز edit