ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا گۆران add_a_photo
لە سەمای بەرزی ناوبانگی حوسنا
تاقە ستارە!
نەبووی لە وزەی دەست کورتیی منا،
ئاشکرا و دیارە!
هەر لەبەر ئەوە ڕووم لێ وەرگێڕای
یەکەم تەسادوف
دڵەی حەسساس نا، بەردم پیشان دای
بەڵام تەئەسسوف:
وات زانی کە من موستەغنی و غەڕڕام
حەریستربووی لێم
تێ هەڵچووی بە دەم، ئیشارەت، پەیغام
پەیمانت دا پێم... !
هەیهات! مەلی دڵ، خوێنگەرمی شەباب
تەفرەی ئاسان بوو،
کەوتە شوێن قسەت، فڕی بە شیتاب،
وێڵی ئاسمان بوو
کەچی نەیشتهێشت بێ لەسەر سینەت
بنیشێتەوە،
لات برد لە ڕێگای هەوای مەحەببەت
دوورت خستەوە!
***
مەلی ناو فەزای ناموتەناهیم!
دڵی لاوم ڕۆ!
مانووی ئینتیزار ڕێی وەعدەی واهیم:
نووری چاوم ڕۆ!

پەراوێز edit