شاعیر: گۆران کتێب: بەهەشت و یادگار سەرناو: سکاڵا لە سەمای بەرزی ناوبانگی حوسنا تاقە ستارە! نەبووی لە وزەی دەست کورتیی منا، ئاشکرا و دیارە! هەر لەبەر ئەوە ڕووم لێ وەرگێڕای یەکەم تەسادوف دڵەی حەسساس نا، بەردم پیشان دای بەڵام تەئەسسوف: وات زانی کە من موستەغنی و غەڕڕام حەریستربووی لێم تێ هەڵچووی بە دەم، ئیشارەت، پەیغام پەیمانت دا پێم... ! هەیهات! مەلی دڵ، خوێنگەرمی شەباب تەفرەی ئاسان بوو، کەوتە شوێن قسەت، فڕی بە شیتاب، وێڵی ئاسمان بوو کەچی نەیشتهێشت بێ لەسەر سینەت بنیشێتەوە، لات برد لە ڕێگای هەوای مەحەببەت دوورت خستەوە! *** مەلی ناو فەزای ناموتەناهیم! دڵی لاوم ڕۆ! مانووی ئینتیزار ڕێی وەعدەی واهیم: نووری چاوم ڕۆ! ++++++++++++++++++++++