ئەوی ئازادی خوای قەومە بەشی یا نارە یا دارە
لە مێژووی میللەتا نووسراوە ئەم کوشتاری چین چینە
ھەموو خاکی بە خوێناوی شەھیدان تێر و پاراوە
گوڵ و گوڵزاری بۆیە ئەرخەوانی ڕەنگ، ڕەنگینە
حەسەد بەخشی جیھانە گوڵشەن و گوڵزاری کوردستان
لە دونیادا بەھەشتت گەر نەدیوە فەرموو بیبینە
لە ڕێی ئازادیا بابە پەتی ھاویشتە سەر گەردن
بڵێ لاوی وەتەنپەروەر، ھەموو فەرموون: ئەمە دینە