ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
ئێقباڵ خەونی چارلی
٢. بارانی هەست
من ئەو بێ کەسەی ناو خەیاڵاتی تۆم
کە هاتووم و بێ چار و ئاوات ئەڕۆم
بۆ چەن حەسرەت و ئارەزووی بێ سەمەر
پەڵەی هەوری هیوات ببارێنە بۆم

تۆ تیشکێ بۆ سەرمای نساری دڵی
تۆ بارانی هەست و دەماری دڵی
تۆ یەک ئاسمان خۆشەویستی و حەزی
تۆ مەستیی و شەراب و قوماری دڵی

تۆ هێزی ئەوینی کە دڵ سەرکەوێ
تۆ هێڵی ژیانی کە دەردی نەوێ
تۆ مەوجی، سواری، گزینگی وەفای
تۆ ئەو ڕابەرەی وا لە پا ناکەوێ

بە چاوت هەتا کەشکەڵانم ببە
بۆ دیدارێکی بەر بەیانم ببە
ببە تاکوو ناخی شەوی بێ هەتەر
بە ئامێزی خۆت پاسەوانم ببە
نووسین: ناشناس

پەراوێز edit