ئاڵەکۆک

ئێقباڵ محەمەدی add_a_photo
ئێقباڵ خەونی چارلی
١. ئافرێنەر
کاتێ کە هەرمان لە پێش هەموو بوون
نەخشی چاوی تۆی ئەدا بە گەردوون

نەغمەی سرتەی تۆ لە گوێی کەشکەڵان
هەزار ئەستێرەی ئەخستە سووتان

لە پێش تریفە و پێش لە خۆرەتاو
گزینگی زوڵفت ئەیدا لە شەتاو

شەو مانگی نەبوو، تاریک و تەنیا
هەتا لە ڕووی تۆ مانگ هاتە دونیا

دەریای بێ شەپۆل، لەیلان و مەردا
بە پێکەنینت هاتنەوە سەما

بە دەنگی نەرمت، لای لایەی گەرمت
پاییز چووە خەو لە ئاستی شەرمت

هەستی تۆ نەبێ دونیا دەیجوورە
هەموو وەرزی ساڵ زستانێ دوورە

بۆ دونیا تینی، خودای ئەوینی
ئەی ئافرێنەر! دیارە تۆ ژینی

بەهار کچی تۆ هاوین کوڕی تۆ
دونیا دەسووڕێ لە سەر سووڕی تۆ

هونەر بۆ تۆیە، ژیان بە تۆوە
گەشانی دیوە عالەم بە خۆوە

بمێنە کە تۆ هەتایی دونیای
ئەتۆ ناسکتر لە هەستی خودای

لەیلان: بیابان و سراب
مەردا: مردە و کنایە از بیمار رو بە مرگ
دەیجوور: تاریکی مطلق
ئافرێنەر: آفرینندە
نووسین: ناشناس

پەراوێز edit