ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٧١. ئەمیرەکانی لە مەملەکەتان
ئەمیرەکانی لە مەملەکەتان
لە خاکی یەمەن «بازان»ی سامان
ھەم لە سەنعادا «خالید»ی سەعید
لە «حضرموت» دا «زیاد»ی لەبید
«ئەبوومووسا» بوو بۆ موڵکی عەدەن
«مەعاز» لە جەند، تابیعی یەمەن
ئەمیری نەجران «ئەبوو سوفیان» بوو
لە سیاسەتا مەردی مەیدان بوو
«یەزید»ی کوڕی لە موڵکی تەیما
«عەتاب» لە مەککەی موبارەک سیما
«عەمر»ی کوڕی عاس بۆ خاکی عەممان
فەرمانڕەوا بوو بە عەدڵ و ئیحسان
قازی یەمەن بوو حەزرەتی «عەلی»
بە حوکمی حەدیس یا نەسسی جەلی
«سددیق» والی بوو بە حوسنی مەنھەج
لە ساڵی نۆدا بۆ ئیقامەی حەج
جا بۆ یارمەتی سددیقی وەلی
ناردی بە شوێنیا حەزرەتی عەلی
لە مووسیمی حەج بە ھێز و جورئەت
خوێندیەوە سەدری سوورەی بەڕائەت
مەنعی حەج کرا لە ڕووت و کافر
بە حوکمی خودای غاڵب و غافر
بێجگە لەمانەیش لە گەلێ وڵات
چەن کەس عامیل بوون بۆ حەققی زەکات

پەراوێز edit