ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٦٣. مام و پوورەکانی حەزرەت ﷺ
دوانزە مامی بوو سەروەری ئافاق
«ئەبوو تالیب» و «حادیس» و «عیزاق»
ھەم «عەبد کەعبە» و «قیسەم» و «ضرار»
«حەجەل» و «مەقووم، زوبەیر»ی ناودار
«ئەبوولەھەب»ی مەشھوور بە ئازار
«عەبباس» و «حەمزە»ی حەمیدە کردار
ئەھلی ئیمانیان حەمزە و عەباس بوو
بۆیە شۆرەتیان «افضل النّاس» بوو
شەش پووری ھەبوو «خير البريّه»
«عاتیکە» و «بیضا، بەڕڕە» و «سەفییە»
«ئەڕوا» و «ئەمیمە»، تەنیا سەفییە
بوو بە ئوممەتی «خير البريّه»

پەراوێز edit