ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٥٩. ئەولاد و نەتەوەی کچانی حەزرەت ﷺ
بێجگە حەزرەتی فاتیمەی زەھرا
ساحێبی قەدر و مەرتەبەی غەڕڕا
کچانی حەزرەت یا بێ ئەولاد بوون
یاخود ئەولادیان موتەوەففا بوون
لە زەھرای بەتوول بە ئەمری خودا
دوو کچ پەیدا بوو، سێ کوڕی والا
ناوی کوڕەکان «حەسەن» و «حوسەین»
سێیەمیان «موحسین» وەکوو نووری عەین
ناوی کچەکان بزانە مەعلووم
یەکەم «زەینەب»ە، جا «امّ كلثوم»
ئومموکولسوومیان شووی کرد بە عومەر
دوو مناڵی بوو بە نەقڵی خەبەر
«زەید» و «ڕوقەییە» بێنەسڵ و سەمەر
موتەوەففا بوون پاش فەوتی عومەر
ئومموکولسوومی ساحێب بەھرە و فەڕ
شووی کرد بە عەونی وەلەدی جەعفەر
پاش ئەو «موحەممەد» پاش ئەو «عبداللّه»
کوڕانی جەعفەر برای «مُرتضي»
نەتەوەی نەبوو لەم سێ برایە
ھەر خێر و ئیحسان بۆی بوو بە مایە
ئەمما زەینەبەی بە ئیحسان و فەڕ
بوو بە عائیلەی «عبداللّه»ی جەعفەر
کوڕ و کچێکی لێ بوو بە مەعلووم
کوڕ «عەلی» ناو بوو، کچ «امّ كلثوم»
نەتەوە کەوتەوە لەم دوو ئینسانە
ھەموو شەریفن لە ڕووی زەمانە
فەقەت پایەیان کەمترە بە عەین
لە پایەی نەسڵی حەسەن و حوسەین
ئەمان مەشھوورن لە سەفحەی دونیا
لە زومڕەی ئالی مەرتەبەی عولیا

پەراوێز edit