ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٥٨. بەیانی ئەولادی حەزرەت ﷺ
سێ کوڕی ھەبوو ڕەسوولی عەزیم
«قاسم، عەبدوڵڵا» سێھەم «ئیبراھیم»
چوار کچ: «زەینەب»ە و «ڕوقەییە»ی عەزرا
«امّ كلثوم» و «فاتیمە»ی زەھرا
قاسم پەیدا بوو چەن ساڵ پێش بیعسەت
بەر لە جەمیعی ئەولادی حەزرەت
ھەر لە مەککەدا لە عومری دوو ساڵ
مرد بە ئیرادەی خودای «ذي الجلال»
«عبداللّه»ی کوڕی دووھەمی حەزرەت
ئەویش پەیدا بوو ساڵێ پێش بیعسەت
ھەر لە مەککەدا وەفاتی فەرموو
تەییب و تاھیر لەقەبی ئەو بوو
ئیبراھیم کوڕی سێھەمی حەزرەت
پەیا بوو ساڵی ھەشتەمی ھیجرەت
لەپاش حەفتا ڕۆژ موتەوەففا بوو
بەقیع بەو کوڕە پڕ لە سەفا بوو
کچی گەورەی ئەو زەینەبەی خۆشحاڵ
پەیا بوو لە پێش بیعسەت بە دە ساڵ
وەفاتی فەرموو لە ھەشتی ھیجری
«جنّه البقيع» بوو بە جێی قەبری
ھەر لە مەککەدا شاھی «خير النّاس»
مارەی بڕی بوو لەبۆ «ابو العاص»
لەو موتەوەللید بوون عەلی و ئەمامە
عەلی پێش بلووغ چوو بۆ قیامە
ئەمامە ماوە و لەپاش فاتیمە
شووی کرد بە عەلی و بوو بە خاتیمە
یەعنی بێ ئەولاد دەرچوو لە دونیا
گەیشت بە پایە و مەرتەبەی عولیا
ھاتە دونیاوە سەییدە ڕوقیە
حەوت ساڵ پێش بیعسی «خير البريّه»
ئینکاحی فەرموو حەزرەت لە عوسمان
دوو ھیجرەتی بوو بۆ حەبەشستان
لە مەدینەدا وەختی غەزای بەدر
وەفاتی فەرموو بە عیززەت و قەدر
ئومموکولسوومی بە عەقڵ و کەماڵ
لە پێش بیعسەتا بە موددەی دوو ساڵ
ھاتە دونیاوە بە ئەمری مەننان
لەپاش ڕوقەییە شووی کرد بە عوسمان
وەفاتی فەرموو لە ساڵی نۆھەم
زۆر بۆی مەحزوون بوو ڕەسوولی ئەکرەم
فاتیمەی زەھرا ساڵێ پێش بیعسەت
ھاتە دونیاوە بە قەدر و حورمەت
لە مەینەدا ساڵی دووی ھیجری
ئینکاحی فەرموو حەزرەت بۆ عەلی
شەش مانگ پاش فەوتی سەییدی عەدنان
وەفاتی فەرموو، مانگی ڕەمەزان
بێجگە ئیبراھیم سەییدی والی
لە خەدیجە بوون ھەموو مناڵی
ئەمما ئیبراھیم لە مارییە بوو
زوو بەیانمان کرد کە جارییە بوو

پەراوێز edit