ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٩. کڕینی ئەرز بۆ مزگەوت و خانوو لە تایفەی «بنی نجار»
پاش موددەی حەوت مانگ سەییدی سەردار
عەرزێکی کڕی لە بەنی نەجار
زۆر تەلاشیان کرد بیبا بە ئیحسان
ھەر پارەی پێدان سەییدی ئینسان
جا دروستی کرد مزگەوتی عالی
لەگەڵ چەن ھۆدە لەبۆ عەیالی
کە جێگە و ڕێگە دروس کرا بۆی
تەشریفی ڕۆیشت لەبۆ ماڵی خۆی

پەراوێز edit