ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٥١. باسی شەفاعەت
شەفاعەت حەققە لەبۆ ئەنبیا
لەبۆ قاتیبەی زومڕەی ئەسفیا
ڕۆژی قیامەت خەللاقی عەللام
دەرئەخا جیلوەی جۆشی ئینتیقام
عالەم ئەکەونە زەلزەلە و دەھشەت
لە خۆفی خودا ئەکەونە وەحشەت
جا پەنا ئەبەن عموومی ئوممەت
بۆ پێغەمبەران لەبۆ شەفاعەت
کەسیان خۆ ناکەن بە ساحێبی کار
ھەرکام بە نەوعێ ئەکەن ئیعتیزار
ھەتا ساحێبی مەقامی مەحموود
لەبۆ خودای خۆی ئەڕواتە سجوود
تا نیدای بۆ دێ لای «ربّ العزّة»
سەر بەرزەوە کە و بکە شەفاعەت
کە ھاتە مەیدان بۆ تکای ئوممەت
واز ئەکرێتەوە دەروازەی ڕەحمەت
ھەر پێغەمبەرێ لەبۆ ئوممەتی
شەفاعەت ئەکا بەپێی ڕیفعەتی
شەھید و ئەسحاب، ئەولیای کیڕام
سوڵەحای ئوممەت، عولەمای ئەعلام
شەفاعەت ئەکا تا ڕێکەوێ بۆی
لەبۆ ئەتباع و دۆست و برای خۆی
ئەگەر کەسێ ما و فەرامۆش کرا
لەبۆ شەفاعەت ھیچ ناوی نەبرا
ئەوە مەشموولی فەیزی خودایە
جێگەی ڕەحمەتی حەق تەعالایە
بە نەسسی ئەخبار ڕۆژی قیامەت
لە پێنج مەقاما ھەیە شەفاعەت
یەکەم بۆ نەجات لە ترسی مەحشەر
کە مەدھۆش ئەبن قاتیبەی بەشەر
دووھەم ئیستیعجال بۆ عەرزی حیساب
سێھەم بۆ سەھلی سوئال و جواب
چوارەم دەرچوونی بەعزێ گوناھبار
لە کوورەی دۆزەخ لە عەزابی نار
پێنجەم بۆ بەرزی دەرەجەی بەھەشت
کە نەوعی ئەوان ئەگەیێن بە ھەشت
موسوڵمان بەپێی عەقیدە و ڕەفتار
لەو دەرەجانە بۆی ئەدرێ قەرار
ئومێدم وایە ڕۆژی قیامەت
تکاکارمان بێ حەزرەت بە ڕەحمەت
وایە عەقیدەی ئەسحابی حەزرەت
ئەھلی سوننەت و عیلمی بەسیرەت

پەراوێز edit