ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٤٩. باسی تۆبە کردن
تۆبە واجبە بە نەسسی ئایەت
سێ شەرتی ھەیە، یەکەم نەدامەت
پەشیمانییە لەو گوناحانە
کە زوو کردوونی بەبێ شەرمانە
دووھەمیان عەزمە کە ھەتا ماوە
خۆی نەخاتەوە ناو ئەو قوڕاوە
سێھەمیان ڕەددی حقووقی ناسە
یا ئیبرای زیممە لەو شەڕ و باسە
تەفرەی تۆبەی تۆ لە ئیشی گوناھ
گوناحێترە بەبێ ئیشتیباھ
قەت تەفرە نەدەی تۆبەکەت ھەیھات
ژین نەفەسێکە ئەمرێکە نەھات
ئیقتیدا بکە بە چاک و خراپ
ھەرچەن بە چاکان باشە بۆ سەواب
نوێژ بکە لەسەر مردووی موسوڵمان
چ گوناحبار بێ چ ئەھلی ئیحسان
لە ئەھلی قیبلە یەکێ بە کافر
مەزانە تا کوفر لێی نەبێ زاھیر
بە ئیقراری خۆی یا بە شەھادەت
لە شەخسی عەدڵی ساحێب سەعادەت

پەراوێز edit