ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٤٧. دانانی ئیمامی عادڵ
واجبە لەسەر عوقەلای ئیسلام
بە دەلیلی سەمع دانانی ئیمام
بزانە شەرتە بۆ شەخسی ئیمام
پیاو بێ و ئازاد بێ و ناسراو بە ئیسلام
عاقڵ و عادڵ، قوڕەیشی نەسەب
شەجیع و سەربەرز بە خولق و حەسەب
وەکوو شیری ڕووت یا شێری سەمسام
نافیع بێ لەبۆ نوسرەتی ئیسلام
بۆ سەدی سەرحەد بۆ سەربەرزی ژین
بۆ پاراستنی قوللە و قەڵای دین
ئەگەر ڕێ نەکەوت قوڕەیشی جەلیل
با شەخسێتر بێ دەخیل سەد دەخیل
تا خاڵی نەبێ ئیسلام لە ئیمام
مەینەتی زۆرە نایێتە کەلام

پەراوێز edit