ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٤٢. ئەسڵی حەوتەم
ئەوەی باشترە لەبۆ دونیای تۆ
یا لەبۆ پایەی ڕۆژی جەزای تۆ
ھیچ واجب نییە لەسەر زاتی حەق
بۆ خۆی موختارە لە ئیشا موتڵەق
بەڵێ مەیلی بێ ئەتدا ھیدایەت
بۆ کاری خێرت ئەکا عینایەت
لوتف و تەوفێقت بۆ ئەخاتە کار
بۆت ئاسان ئەکا چەن ئیشی نابار
یا ئەگەر ویستی ئازارت بدا
ھەزار تەگەرەت دێنێتە ڕێگا
پەنا بە لوتفی خودای «ذي الاكرام»
لە جۆشی قەھر و جیلوەی ئینتیقام
زۆری دروست کرد کافری مەعلوول
بێکەس و بێدەست، داماو و مەلوول
ھەروا چەن کەسیش بە وێنەی نەمروود
مەغروور و شەروور، بەدکار و مەردوود
خۆلاسەی کەلام ئەفعالی حەکیم
پڕە لە حیکمەت، لێم بکە تەسلیم
ناپاکێ بژی یا پاکێ بمرێ
ھەردوو لە حیکمەت جێگەی خۆی ئەگرێ
ھەر ئیشێ ئەکا پڕە لە حیکمەت
بۆ تۆ زەحمەت بێ یا خێر و ڕەحمەت
ھەر ئیشێ بکا فەزڵە یا عەدڵە
کەشفی ئەم سیڕڕە بۆ زانا سەھلە

پەراوێز edit