ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
٢٢٠. باسی بەعزێ لە ئیمامە موجتەھیدەکان
بە موناسەبەی ئەسحابی ئەمین
باس ئەکەم بەعزێ لە موجتەھیدین
تا لە ژینا بوو سەییدی موبین
مەھبەتی وەحی و مەنبەعی یەقین
چونکە مەرجیع بوو لەبۆ خاس و عام
بۆ ھیچکەس نەبوو شوبھە لە ئەحکام
عەسری ئەسحابیش ھەر بەو سیفەتە
چوون مونەووەر بوون بەو مەعریفەتە
کە ڕۆیی عەسری ئەسحابانی دین
ھاتە پێشەوە دەورەی تابیعین
چوون لە زەمانی حەزرەت نزیک بوون
لە ئیشتیباھ و غەڵەت تەریک بوون
بۆ ئەوان باشتر حەل ئەبوو ئەشکاڵ
زوو بە مەردانە ئەڕبابی کەماڵ
کەوتنە سەر فیکری تەدوین و تەسنیف
بۆ زەبتی دینی ئیسلامی حەنیف
ئەووەڵ موسەننیف «عبدالملك» بوو
ئوستادی ئوستاد بۆ «شافعي» بوو
یاخود «رَبيعي» ساحێب «اعجوبه»
یا «سَعد»ی کوڕی ئەبی عرووبە
بە سەعی و جیدد و جەھد و ئیھتیمام
پەیدا بوون جەمعی عولەمای ئیسلام
چەن کەس لەوانە بە عیلم و ڕەشاد
گەیینە پایەی بەرزی ئیجتیھاد
ئیستینباتیان کرد ئەحکامی ئیسلام
«جَزاهُمْ عَنَّا الْمَلِكُ الْعَلاّم»
موجتەھیدینی دینی پێغەمبەر
عەدەدیان گەیی بە ھەژدە نەفەر
چواریان مەزھەبیان تەدوین کراوە
بۆیە تەقلیدیان ڕەوا دراوە
«ابوحنيفه»ی ئیمامی ئەووەڵ
«مالك»، «شافعي»، «احمد بن حنبل»

پەراوێز edit