ئوسووڵی سەلبی پێنجن موحەققەق
«قدم» و «بقا» و «وحدت»ی موتڵەق
«استغنا»ی موتڵەق لە گشت ماسیوا
نا موماسیلی بۆ ھەموو ئەشیا
قیدەم نەیبووە عەدەمی سابیق
بەقا بۆی نابێ عەدەمی لاحیق
وەحدەت یانێ ئەو بێ تەعەددودە
لە شیرکەت بۆ غەیر باش موجەڕڕەدە
ھەر ئەو خالیقە لە بۆ مەخلووقات
چ لە زەوات بن یاخود لە سیفات
ھەر ئەو واجبە و باقی مەوجوودات
بە ئیجادی ئەو وەر ئەگرن سوبات
ھەر ئەو بۆ عالەم ئەشێ بە مەعبوود
ھەر بۆ ئەو ئەشێ ئیتاعە و سجوود
بێ ئیحتیاجە لە ماسیوای خۆی
ماسیوا ھەمووی موسەخخەرە بۆی
ناشوبھێ بە ھیچ، ھەرچی بێتە دڵ
خودا وا نییە ئەی برای عاقڵ
نە وەکوو ماددە و نە وەکوو سیفات
نە بە سەریا دێ عیللەت و ئافات
جیھەت و جێگا بۆ زاتی نییە
زاتی لە وەخت و زەمان بەرییە