ئەگەر کردەوە جوزئی ئیمانە
تەفاوەت لەوا تەواو عەیانە
ئەگەر ئیقرار و تەسدیقە ئیمان
یاھەر تەسدیقە وەکوو زوو وتمان
تەوفاوت ناکا بە نەقس و زیاد
یەک مەرتەبەیە بۆ ھەموو عیباد
چوون لەسەر ئەووەڵ ئیمان بێ ئیقرار
قەت نایەتە جێ و ناکرێ ئیعتیبار
تەسدیقیش ڕاستە عیلمێکە جازم
زیاد و کەم ناکا بە عەقڵی حازم
فەقەت عولەمای سەردەستەی ئەفکار
خیلافی ئەمە ئەکەن ئیعتیبار
چونکی ھەر تەسدیق بە چەن دەرەجات
تەفاوەت ئەکا بۆت ئەکەم ئیسبات
بە «علم اليقين»، بە «عين اليقين»
بە «حقّ اليقين» لەبۆ سددیقین
جا نەخوازەڵا تەقلیدێ ئەگەر
وەھای دابنێن باشە و موعتەبەر
چەن پایەی ھەیە بۆ قووەی تەسدیق
ویجدان پێت ئەڵێ وایە بە تەحقیق
نەختێ تێفیکرە لە ئەحواڵی خۆت
لە حاڵی نەقس و لە کەماڵی خۆت
جارێ لە عەرشە ئیمان بە بەرزی
جارجار لە نزمی ئیمان ئەلەرزی
ئاخر ئیمانی زومڕەی ئەشقیا
ناگاتە پایەی دەسەی ئەتقیا
چ جایێ پایەی ئەنبیای کیڕام
بڕژێتە سەریان سەلات و سەلام
بە وەقری سەدری سددیقی وەلی
بە «كشف الغطا»ی حەزرەتی عەلی
پەردە لائەچێ لەسەر سینە و دڵ
بۆ تۆ حەل ئەبێ ھەزاران موشکڵ