ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٨٩. ئیمانی تەقلیدی بە کار دێ یا نە؟
بە تەقلیدی غەیر بە قەولی جمھوور
ئیمان یێتە جێ بە تیبقی مەشھوور
فەقەت ئەشعەری ئیمامی جەلیل
ئەڵێ پێویستە بۆ ئیمان دەلیل
بەعزێ عولەما بە وەجھی تەحقیق
لەم بەینا ئەکەن تەقریب و تەوفیق
حەمل ئەکەن قەولی جمھووری جەلیل
لەسەر تەقلیدی و ئیجمالی دەلیل
ڕەئی ئەشعەریش حەمڵ ئەکەن لەسەر
تەقلیدێکی ڕووت، بێ فیکر و نەزەر
مەعلوومە ئەمە زەعیفە و عەلیل
چونکا لازمە «في الجملە» دەلیل
با نەیبێ قووەی بەحس و ئیستیدلال
بۆ ڕەددی ئەھلی شەغەب و جیدال
واقیعەن عاقڵ بێ دەلیل نابێ
بە تەقلیدی ڕووت قەت زەلیل نابێ
وەکوو بیستوومە شەخسی دەشتەوان
ھاتە دەم وەکوو پیاوێکی زۆر زان
ئیتسدلالی کرد بۆ بوونی خودا
بە جێ پێی ئینسان لە عەرزی ڕێدا
وەکوو بۆ تەوحید کوردێکی جەسوور
کردی بە دەلیل ئاشی بێستان سوور
ھەتا یەکێ بوو ئاشەوانەکەی
حیساب نەئەکرا ئاردە شانەکەی
ئیمڕۆ دوو بەشە و ئاشەوان دووە
ئەو ئاشە باشە بێ ئاو نوستووە

پەراوێز edit