ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٧٤. کام جەژن خاسە و کام جەژن عامە
ئینجا بزانین جەژنمان کامە
کام جەژن خاسە و کامەیان عامە
کە ڕۆژوومان گرت بە حوکمی حوککام
لەپاش سی ڕۆژە جەژنە لەبۆ عام
وە ئیللا نابێ جەژنی عام بە ماڵ
ھەتا نەبینرێ ھیلالی شەواڵ
یەعنی دوو عادڵ ببینن بە چاو
شایەتیش بدەن لای قازی تەواو
بەڵام بینینی یەک شەخسی عادڵ
جەژنی عموومی پێ نابێ حاسڵ
ھەروەھا فاسق بەبێ تەواتور
جەژنی عوموومی پێ نابێ زاھیر
بەڵێ بۆ ھەرکەس کە باوەڕ بکا
دروستە شەرعەن جەژنی پێ بکا
لە بەر و دوای زەوالا ھیلال
قەتعەن دائەنرێ لەبۆ ئیستیقبال
یانێ ئیفتاری ئەو ڕۆژە نابێ
موسوڵمان ئەبێ لەمە ئاگا بێ

پەراوێز edit