ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٧٢. فەسڵی چوارەم
لە چوارەم فەسڵا ڕوکنی چوارەمین
ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەر ئەھلی دین
فەرز ئەبێ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
بە تەواو بوونی سی ڕۆژەی شەعبان
یاخود پیاوێکی ئازادی تەواو
مانگی یەک شەوە ببینێ بە چاو
کاتێ لای قازی شەھادەتی دا
بەو شەھادەتەیش قازیش حوکمی دا
فەرز ئەبێ ڕۆژوو لەسەر خاس و عام
بینا بە حوکمی مەحکەمەی ئیسلام
یا بە تەواتور ئەگەر ھاتە جێ
بینینی مانگی یەک شەوەی ئەو جێ
***
ھەرکەس بە تەنھا خۆی مانگ ببینێ
لەسەر خۆی فەرزە نیەت بھێنێ
بۆ ھەرکەسێکیش پێی باوەڕ بکا
قسەی ئەو کەسە سیرایەت ئەکا
لەسەر نیشانەیش ئەدرێ ئیعتیماد
لەبۆ ھەرکەسێ بکا ئیعتیقاد
نیشانە وەکوو تۆپی نێو شاران
ئاگری سەر کێو چرای مناران
«رملي» ئەڵێ شەخسی حیسابگەر
حیسابی بۆ خۆی باشە و موعتەبەر

پەراوێز edit