لەسەر مەزھەبی ئیمامی ئەعزەم
ڕازی ببێ لەو خەللاقی عالەم
دروستە زەکات یا فیترە بدرێ
بە تەنھا شەخسێ لە ھەر سینفێ بێ
ھەروا دروستە بۆ فیرقەی سادات
کاتێ خومسیان بە حەق پێ نەگات
ئەیزەن ڕەوایە تەسلیمی قیمەت
بۆ فیترە و زەکات ھەم بۆ کەفارەت
نەقڵیش دروستە بەبێ کەراھەت
لەبۆ ئینسانی ساحێب کەڕامەت
وەکوو ساڵح و عالمی نافیع
وەکوو تەڵەبە و ئینسانی واریع
یا لەبۆ خزمێ کە بێنەوا بێ
نەوەک بە لاتی سووک و ڕیسوا بێ
ئەمما مەکرووھە بێجگە لەمانە
باش ئاگات ببێ لەم ئەحکامانە
دەی زۆر زەریفە تەقلیدی بکەی
کاتێ کە زەکات بەو نەوعە بدەی
ئەزھەری دوو قەوڵ لەلای شافیعی
نەقڵی مەمنووعە بە مەنعی قەتعی
بە غەیرە ئەزھەر نەقڵی ڕەوایە
زۆر شافیعییەیش فیکریان وایە
ڕێی ڕەفتار کردن بەو قەوڵە ئەدرێ
ھەروا تەقلیدی ئەمانەیش ئەکرێ
ئەوا دەرنەچووی لە قەولی ئیمام
بۆ نەقڵی زەکات مەقام بە مەقام
***
دەفعی بە یەکێ لە موستەحەققان
لە تەنھا سینفێ لە ھەشت سینفەکان
جائیزە لەسەر قەولی «اصطخري»
با سەییدیش بێ بۆ حیفزی فەخری
تەقلیدێ باشە ھەرکەس ئەپرسێ
تەعلیمی بکە و دڵت نەترسێ
***
دروستە قەبز و ئەقبازی وەکیل
ھەروا ڕەوایە تەقدیم و تەعجیل
بەم شەرتە ئەوەی کە وەری ئەگرێ
لە کاتی وجووب شەرعەن پێی بدرێ