ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٤٥. سوننەتەکانی جومعە
سوننەتە لەبۆ تاڵبی جومعە
لەبەر ڕەزای حەق نەک ڕیا و سومعە
خۆی بشۆرێت و نینۆکی بکات
مووی بەر سمێڵ و سوننەتی لابات
بکاتە بەری جلێکی خاوێن
سپی بێ چاکە لە سەر تا داوێن
خۆی بۆن خۆش بکا بەیانی بڕوا
دەم بە زیکرەوە بە شەرم و حەیا
نزیکی خەتیب بە دڵ گوێ بگرێ
ئەگەر دووریش بوو بخوێنێ زیکرێ
لە شەو و ڕۆژی جومعە مونەووەر
سڵاوات زۆر بدا لەسەر پێغەمبەر
خوێندنی «الكهف» ئەیزەن سوننەتە
مایەی ڕزگاری فیتنە و زەحمەتە
دوعا لە ڕۆژا زۆر موستەجابە
بە خوسووس دوعای ساعەی ئیجابە
کە خەتیب دانیشت لە سەری مینبەر
تا ھەردوو خوتبە ئەگەنە ئەوسەر

پەراوێز edit