شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: سوننەتەکانی جومعە سوننەتە لەبۆ تاڵبی جومعە لەبەر ڕەزای حەق نەک ڕیا و سومعە خۆی بشۆرێت و نینۆکی بکات مووی بەر سمێڵ و سوننەتی لابات بکاتە بەری جلێکی خاوێن سپی بێ چاکە لە سەر تا داوێن خۆی بۆن خۆش بکا بەیانی بڕوا دەم بە زیکرەوە بە شەرم و حەیا نزیکی خەتیب بە دڵ گوێ بگرێ ئەگەر دووریش بوو بخوێنێ زیکرێ لە شەو و ڕۆژی جومعە مونەووەر سڵاوات زۆر بدا لەسەر پێغەمبەر خوێندنی «الكهف» ئەیزەن سوننەتە مایەی ڕزگاری فیتنە و زەحمەتە دوعا لە ڕۆژا زۆر موستەجابە بە خوسووس دوعای ساعەی ئیجابە کە خەتیب دانیشت لە سەری مینبەر تا ھەردوو خوتبە ئەگەنە ئەوسەر ++++++++++++++++++++++