ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠١. خەلیفەی چوارەم عەلی -کرّم اللّه وجهه-
خەلیفەی چوارەم بە قەدر و عیززەت
حەزرەتی عەلی، ئامۆزای حەزرەت
لەپاش وەفاتی حەزرەتی عوسمان
بەیعەتیان پێ کرد ئەشراف و ئەعیان
ئەبووتالیبە بابی ئەم زاتە
دایکی فاتیمەی عالی سیفاتە
سەنای ئەم شەخسە نایەتە دەفتەر
ئەو بوو فاتیحی قەڵاکەی خەیبەر
لە غەزای ئوحود ئەو «اسداللّه»
ساحێب سوپا بوو، خاوەنی ئاڵا
ئەمیر بوو عەلی بە ئەمری خاتەم
بۆ مەحوی بتی تایفەی حاتەم
لەو شەڕا گیرا «سفانه»ی عەزرا
بە ئەمری حەزرەت مەرەخەس کرا
ئەو بوو فیدایی بۆ گیانی حەزرەت
نووست لە جێی حەزرەت شەوەکەی ھیجرەت
لە شانی ئەوا بە نەسسی جەلی
حەزرەت فەرموویە: «أَقْضاكُمْ عَلي»
مەعنای ئەم قسە لەم حەدیسایە
«من شاری عیلمم، عەلی درگایە»
چوار ساڵ و سێ مانگ حەیدەری کەڕڕار
خەلافەتی کرد بە حوسنی ڕەفتار
لە ساڵی چلا حەثدەی ڕەمەزان
گوڵباغی عومری گەیشت بە خەزان
سەر وەختی سەحەر سوبحی سەعادەت
گەیشتە پایەی بەرزی شەھادەت
عومری شەست و سێ، مەدفەنی «کووفە»
ئیمڕۆ بە شاری «نەجەف» مەعرووفە

پەراوێز edit