ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٠٠. واقیعاتی ساڵی سی و پێنج
لە ساڵی سی و پێنج «رودوس» تەسلیم بوو
بە موعاوییەی سەلیمی خۆش خوو
ھەر لەم ساڵەدا لە ھەژدەی قوربان
شەھید بوو عوسمان، جامیعی قورئان
موددەی خەلافەی بە فەیز و ئیقباڵ
دوازدە ڕۆژ کەم بوو لە دوازدە ساڵ
عومری عەزیزی لە ھەشتا و دوو بوو
«جنّه البقيع» کە بەو مەعموور بوو
لە عەھدی ئەوا لەبەر ئیھتیمام
زۆر زیادی کرد وڵاتی ئیسلام
گەیی بوو بە «ھیند» حەددی ڕۆژەڵات
«دەلیای ئەتڵەس»یش ڕۆژاوای وڵات
حەددی جنووبی دەریای «ھیند»ی بوو
حەددی شیمالی «دەریای سپی» بوو
«جَزاهُ اللّهُ عَنِ الْمُسْلِمين
يَوْمَ لِقاءِ رَبِّ الْعالَمينَ»

پەراوێز edit