ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٩٩. شەرمەساری شێوەتە مانگ و پەناھی گرتووە
شەرمەساری شێوەتە مانگ و پەناھی گرتووە
داغداری خاڵتە و ڕەنگی سیاھی گرتووە
پەرچەمی شێواوە ئەگریجەت لەگەڵ موژگانی چاو
دەستە دەستە و سەف بە سەف شکڵی سوپاھی گرتووە
دانەکەی خاڵت لە گۆشەی لەعلی لێوی ئاڵتا
ڕەنگی شکڵی دووکەڵی تاریکی ئاھی گرتووە
نیشی شومشێری برۆت بۆ کوشتنی بەندەی ھەژار
عادەتی شیری جەللادی پادشاھی گرتووە
چینی ئەگریجەت کە پەخشانە لەسەر ڕوخساری تۆ
ھەر دەڵێی موشکی تەتارە دەوری ماھی گرتووە
بۆ ئەوەی ڕوخساری شیرینت نەبینێ شایقت
ماھی ڕووت شارایەوە پێچەی سیاھی گرتووە

پەراوێز edit