ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٨٦. دوژمنی خۆین مژ برا بڕیاڕی جێی بڕوا نییە
دوژمنی خۆین مژ برا بڕیاڕی جێی بڕوا نییە
چی بە دەم ئەیڵێ درۆیە، ناو دەروونی وا نییە
دەستی بوو کاتێ وەھا چاو سوور ئەکا وەک گورگی ھار
فەرقی جوان و ئافرەت و پیر و مناڵی لا نییە
کاتی بێ دەستیش وەھایە خۆ بە مەڕ پیشان ئەدا
کردەوەی شاھیدە ناڕاستە ھیچی وا نییە
زۆر کەڕەت دەستمان چڵووزاوە بە پشکۆی دوژمنا
بەسیە بەس! بڕوا بەمانە شێوەیی دانا نییە

پەراوێز edit