ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٦. ڕووم لە قاپی تۆیە ڕەببی وام لەبەر دیوانتا
ڕووم لە قاپی تۆیە ڕەببی وام لەبەر دیوانتا
کەوتوم وەک سەگ لە سایەی سێبەری قورئانتا
تۆ پەناھی بێ پەناھانیت و بەندەی ڕووسیات،
غەیری تۆ نیمە پەناھێ من لەژێر ئاسمانتا
سەد کە نامەی کردەوەم ڕەشتر لە ڕووی خۆمە بەڵام
سەھلە شۆرینی لە دەریای بێ پەیی ئیحسانتا
باوەڕم وایە بە نەسسی ئایەتی لا تقنطوت
موئمینان نابێ موعەززەب بن لە ناو زیندانتا
تۆ کە فەرمووتە ئەبخشم گشت گوناھی موئمینین
بەندە چۆن بێ بەش ئەفرموورێم لەناو غوفرانتا
گەر ببەخشی جورمی شاھۆ ھیچی کەم نابێتەوە
بەحری ڕەحمی بێ پەی و ئەلتافی بێ پایانتا

پەراوێز edit