ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٤٣. گرۆھێ ھەن کە وا پیشان ئەدەن کوردێکی زۆر ساغن
گرۆھێ ھەن کە وا پیشان ئەدەن کوردێکی زۆر ساغن
ئەمانە گێرەشێوێنن لە لاتان وا بێ ناساغن
گەلێ دەرفەت ھەبوو بۆ کورد کە مافی دەست کەوێ ئەمما
لەدەستیان دا بە فیشاڵێک و ئێستا حەبسی قۆناغن
تەقالای پاشەڕۆژیان نەبووە ھەر دەربستی خۆیانن
بەڵێ ئەم نەوعە ئینسانانە بەد جینس و بەد ئۆجاغن
ئەمانە تاقمێکی زۆر کەمن ئەمما ئەوەی کوردە
بەدەسیانۆ وەکوو شاھۆ ھەموو کاتێ جگەر داغن

پەراوێز edit