ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٤٠. کوردە ئەمڕۆ فرسەتە پیاو بن لە دەستی دەر مەکەن
کوردە ئەمڕۆ فرسەتە پیاو بن لە دەستی دەر مەکەن
پشتی یەک بگرن بە فیشاڵی درۆ باوەڕ مەکەن
پێشەواتان - - - - ھەڵبژێراوی گەلە
چاکترین دڵسۆزی کوردە سەر لە ئەمری دەرمەکەن
پێشەوات ئاڵتوونی تێزابە، لە زاخاو دەرچووە
چی ئەڵێ بیکەن شەریکی سووسە ماری بەڕ مەکەن
دەرفەتی زۆرتان لەدەست دا چاکە عیبرەت وەرگرن
تێکەڵی قاز و قوڵنگ و لەق لەق و سەرگەڕ مەکەن
پیاوی مەرد دوو جار لە کوندا نایگەزێ دووپشک و مار
لێرە بەو لاوە بە واتای دوژمنی بێ فەڕ مەکەن
نۆکەری خەڵقی لەسایەی ئێوەوە وا بوون بە پیاو
ئێوە ئاغای ماڵی خۆتانن بەگوێی نۆکەر مەکەن
شەربەت و ئاوی درواسێ پڕ لە ژەھری کارییە
وەسیەتە شاھۆ بە ئاوی گۆزەیان لێو تەڕ مەکەن
١٩٤٥

پەراوێز edit