ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٢٤. بەخوا بێ ڕیا ھەواخواتم
بەخوا بێ ڕیا ھەواخواتم
تالبی ئیحترامی دەرگاتم
ئارەزوومە ببی بە شاھی جیھان
شایقی شەعشەعەی تەجەللاتم
لەعومی سولالەیی عومەری
عاشقی خوڵق و خوویی ئەعلاتم
بەدڵ و گیان بە وێنەی بوڵبوڵ
ئارەزوومەندی ماھی سیماتم
وەکوو مورغی قەفەس منی بێ دڵ
بەستەیی داوی میھر و سەوداتم
شەو و ڕۆژ من بە یادی ڕوویی تۆ
دڵی پڕ ناڵە و مەقاماتم
بەستە وێژە لە ھیجری تۆ شاھۆ
ھەر دەڵێ ئاخ لە ھیجری تۆ ماتم
بۆ شێخ عوسمانی شێخ عەلادین

پەراوێز edit