شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: بەخوا بێ ڕیا ھەواخواتم سەبارەت: بۆ شێخ عوسمانی شێخ عەلادین بەخوا بێ ڕیا ھەواخواتم تالبی ئیحترامی دەرگاتم ئارەزوومە ببی بە شاھی جیھان شایقی شەعشەعەی تەجەللاتم لەعومی سولالەیی عومەری عاشقی خوڵق و خوویی ئەعلاتم بەدڵ و گیان بە وێنەی بوڵبوڵ ئارەزوومەندی ماھی سیماتم وەکوو مورغی قەفەس منی بێ دڵ بەستەیی داوی میھر و سەوداتم شەو و ڕۆژ من بە یادی ڕوویی تۆ دڵی پڕ ناڵە و مەقاماتم بەستە وێژە لە ھیجری تۆ شاھۆ ھەر دەڵێ ئاخ لە ھیجری تۆ ماتم ++++++++++++++++++++++