ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی شەونم
٩٢. ئەی ئەوەی بۆ مە له کوشتن چ مودارا ناکەی
ئەی ئەوەی بۆ مە له کوشتن چ مودارا ناکەی
خێر و دەسمایە دەسووتێنی و پەروا ناکەی

دەردەدارانی ئەوين گشتی بەدەنيان ژەھرە
دژی ئەو قەومه بکەی فيکری خەتا چا ناکەی

مەرەزی ئێمه شيفای بەندە به گۆشەی چاوت
شەرتی ئينساف نییە ئەو دەردە موداوا ناکەی

چاوی ئێمه که وەکوو بەحرە بە ھيوای دينت
بەسەیاحەت سەفەرێ بۆچی له دەريا ناکەی

نەقڵی جەورێکی له خوو و خەسڵەتی جوانت دەکرێ
قەول و بوختانی نەتەويانه ئەتۆ وا ناکەی

زاھيدا بێت و نيگاری مە ببينی، له خودا
ھەرچی غەيری مەی و مەعشووقەیە داوا ناکەی

گەر ببەی سوجدە له نێو تاقی برۆی ئەو حافز
چ دوعايێکی بە دڵ غەيری لەوێدا ناکەی

ای که در کشتن ما هیچ مدارا نکنی
سود و سرمایه بسوزیّ و محابا نکنی

دردمندانِ بلا زهرِ هلاهل دارند
قصدِ این قوم خطا باشد هان تا نکنی

رنج ما را که توان برد به یک گوشهٔ چشم
شرطِ انصاف نباشد که مداوا نکنی

دیدهٔ ما چو به امّید تو دریاست، چرا
به تفرّج گذری بر لب دریا نکنی؟

نقلِ هر جور که از خلقِ کریمت کردند
قولِ صاحب غرضان است تو آن‌ها نکنی

بر تو گر جلوه کند شاهدِ ما، ای زاهد
از خدا جز می و معشوق تمنّا نکنی

حافظا سجده به ابرویِ چو محرابش بر
که دعایی ز سرِ صدق جز آن جا نکنی

«حافظ شیرازی»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ٢١٤.

پەراوێز edit