ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٩١. تۆران
هەروا بە داخی خونچەوه دەخولێمەوه له باغ
هەرواش، کەچی، بە داخەوه نەمدی لەوی سوراغ١

لالەم دەدی له باغ وەکوو ساقی له مەجلیسا
دێت و دەچێ بە باوه، به دەستی هەبوو ئەیاغ

چاوی ڕوابوو نێرگسی بێ‌چاره بۆ گوڵێ٢
ئێشا دڵی که خونچەگوڵی٣ جەرگی کردبوو داغ٤

شەوبۆ و هەڵاڵه، لاله و نەسرین له ڕۆژپەڕا٥
جوان بوون له گوڵشەنا، هەموو بووبوون به شەوچراغ

تۆرا، له باغ و گوڵشەن 'ئیمامی' وەدەرکەوت
ڕووی کرده چۆڵ و بەندەن و سارا و شاخ و داغ

١. هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەر: سۆراغ
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: گوڵی
٣. چاپی ئەنیسی: خونچە گوڵێ
٤. چاپی ئەنیسی: کربوو
٥. چاپی جەعفەر: لالە وو نەسرین
(گەردیگلان، ١٣٢٨ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٩٧ ی چاپی جەعفەر و ٩٠ ی چاپی ئەنیسی.

پەراوێز edit