ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٧١. بەهار هاتەوە
بەهار هاتەوە، گوڵ دەبن پەیدا
چیمەن، سەوزایی، ئەو بڕوا پێیدا

تۆوی دڵەکەی خۆم هەڵگرت بۆ ئەو
لە مەڵبەندی وی چەندم لە ڕێدا

گوڵاڵە سوورە بێتە پێشوازی
با لێی بپرسێ مەیلی بە کێ دا١

هەروەک دڵ دەچێ، سوور و خوێناوی
بۆ پێشواز باشە، بۆی بووە شەیدا

١. چاپی جەعفەر نیشانەیەکی پرسیاری لە کۆتایی ئەم فەردە داناوە. بەڵام من ئیحتیاتم کرد و دامنەنا لەبەر ئەوەی میسراعی دووهەمی وەک ڕستەیەک دەخوێنمەوە کە کردارەکەی 'وجه التزامی' یە واتە شاعیر دەڵێ با بچن لێی بپرسن ئایا مەیلی بە کێ دا. گەرچی زۆریش نەگونجاو نییە کەسێک بیکات بە ڕستەی پرسیاریی و بڵێ بچن لێی بپرسن 'ئایا مەیلی بە کێ دا؟ ' واتە بەشی کۆتایی میسراعەکە ببێتە پرسیاریی.
(زەنبیل، ١٣١٢ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٦٣ ی چاپی جەعفەر و ١٠٤ ی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit