تەوژمی چەرخی کۆنی پیرەدونیا
هەتا کەنگێ لەسەرمانە، بە سەرما؟
دەمێ مۆڵەت بدا، تیشکی بەهاری
بڵا تینێک بداتە کوردەواری
لەمێژە چاوەنۆڕ و ڕۆژنەدیوین١
هەموو بێ جلک وبەرگین، وەک هەتیوین
بڵێی جارێکی دی شین بێ گوڵووکات؟ ٢
کوڕوکاڵیش بگەن ئەوچەل بە ئاوات؟
ئەوە 'ئاوات' بەجێ ماوە لە هۆزی
وەدووی خێڵ کەتووە، ناگا بە تۆزی
خودا! پێشەنگی ئەو خێڵە، سەعاتێ
بوەستێنە هەتا ئاوات دەگاتێ!
دەڵێن سووتاوە ئێستا بۆتە زووخاڵ
بەهاواری نەهاتن قەت کوڕوکاڵ
هەتا کەنگێ لەسەرمانە، بە سەرما؟
دەمێ مۆڵەت بدا، تیشکی بەهاری
بڵا تینێک بداتە کوردەواری
لەمێژە چاوەنۆڕ و ڕۆژنەدیوین١
هەموو بێ جلک وبەرگین، وەک هەتیوین
بڵێی جارێکی دی شین بێ گوڵووکات؟ ٢
کوڕوکاڵیش بگەن ئەوچەل بە ئاوات؟
ئەوە 'ئاوات' بەجێ ماوە لە هۆزی
وەدووی خێڵ کەتووە، ناگا بە تۆزی
خودا! پێشەنگی ئەو خێڵە، سەعاتێ
بوەستێنە هەتا ئاوات دەگاتێ!
دەڵێن سووتاوە ئێستا بۆتە زووخاڵ
بەهاواری نەهاتن قەت کوڕوکاڵ
١. لەمێژە چاونەزێر و تاونەدیوین، چاپی ئەنیسی
٢. گوڵوکات، چاپی ئەنیسی
٢. گوڵوکات، چاپی ئەنیسی