ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٦٨. گەسکە کۆڵە
هەرچەندە ڕزیو و گەسکەکۆڵەم،
ئامادەیی دەست و مست و تۆڵەم!

بۆو جووتە شەهیدە نۆجوانە،
بۆوجووتە نەمامی نیشتمانە،

شەرتە بەدڵ و بەڕۆح بکۆشم
باش کۆکەمەوە حەواس وهۆشم

تا تۆڵە لە دوژمنوو نەسێنم،
جەرگ و دڵی پیسی دەرنەهێنم،

نابێ بە ژیانی خۆم نەشەم بێ! ١
یانە بە گوڵی بەهار گەشەم بێ!

ئەو ژینە چ ژینە دەست بەسراو،
خەمبار و ئەسیر و ڕۆڵە کووژراو؟

ئەو خوێنی کە وا ڕژا لە بۆکان، ٢
ماوە لەخەیاڵ و بیری هەمووان

دەسگایەکە خوێنی ئێمە دەمژێ٣
ناپیاوێکە خوێن دەڕێژێ، دەکوژێ

خۆی شاردەوە وەک جنۆکە لێمان
تا بگرێ دووبارە ڕێگە پێمان٤

ئەمجارە دڵی گەلە بریندار
دەگرن هەموو ڕێگە لەو بە یەکجار

هەروەک سەگی دز لە کون خزاوە
هەر بێتە دەر ئەو سەگە گڵاوە،

دەکرێ شەق وپەق لە سەر خیابان
دەستێننەوە لێی جەزایی تاوان

بۆچی بەشی ئێمە لەو جیهانە،
لەو پان و بەرینە، هەر دوانە: ٥

یا ڕشتنی خوێنمان لە مەیدان،
یا بردنمان بە چاڵی زیندان!

شیققی سێ، ئەگەر لە ئێمە قاتە،
بۆ مە، سێ، خەباتە ڕێی نەجاتە

١. نابێ لە ژیانی خۆم نەشەم بێ، چاپی ئەنیسی
٢. ئەوە خوێنە کە وا ڕژا لە بۆکان، چاپی جەعفەر
٣. دەسگایێکە، چاپی ئەنیسی و جەعفەر
٤. ڕێگە لێمان، چاپی ئەنیسی
٥. هەر دووانە، چاپی جەعفەر
(قاقڵاوا، ١٣٥٦ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٣١٨ و ٣١٩ ی چاپی جەعفەر و ١٩٠ ی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit