ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٦٦. ئینقلابی ئێران
ئینقلابێ کە لە ئێران ڕووی دا
عالەمێک کەوتنە نێو چاڵی فەنا

ئاڵ وگۆڕێک لە وڵاتی ئێمە
هاتە دی، دەردی گرانە، پێمە

بۆت بەیان کەم بەتەواوی چۆن بوو:
پیاوەتی و خۆشی و چاکی کۆن بوو

دوودڵی و لێک لەکوڵی و ئاڵۆزی
بێ شتی و قاتی یی نان و ڕۆزی

کەژ وکۆ پڕ لە تەمی دەرد و خەمە
پڕ لە تاڵیی دەسی خاوەن ستەمە

دەرودەشت چۆڵ لە کوڕ وکاڵ ماوە
شیو ودۆڵ تەرمە نەماوی لاوە١

چاڵ وچؤڵ تەرمی جوانی لێیە
دەنگی ئەشکەوتێ هەواڵی پێیە

پێودەڵێ ڕۆیی زەمانی خۆشی
مافی خۆمانە خەم و ڕەشپۆشی

تازیەدارانی جوانانی گەلین
پاکمان مات و پەرۆش و کەسەلین

ئاسمانیش بە ڕواڵەت شینە،
شین دەکا، ئێستە هەور پڕچینە

قینی هەستاوە لە ئاکاری مرۆ
بانگ دەکاتە گەلی چەوساوە: بڕۆ!

یارمەتی هەر لە خودا دەخوازین
هەرچی مەیلی ئەوە، تێکڕا ڕازین

١. تۆ بڵێی 'تەرمە نەمامی لاوە' نەبێت؟
لاپەڕە ٣٣٨ و ٣٣٩ی چاپی جەعفەر. لە چاپی ئەنیسیدا نابینرێت

پەراوێز edit