ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٣٨. به‌یداغ
هاته‌ ده‌ر ئه‌وڕۆ له‌ میحنه‌ت میلله‌تی مه‌غدووری کورد
گه‌ینه‌ ئاوات و مه‌رامی خۆ هه‌موو ڕه‌نجووری کورد

بێکه‌س و بێ ده‌ر بوو ئه‌مما تۆ گه‌یشتی، بوویه‌ که‌س
هه‌ر بژی بۆ لاگریی مه‌، ئه‌ی ڕه‌ئیس جمهووری کورد

زۆر له‌مێژ بوو کورد ده‌ڕۆیشتن، نه‌گه‌ینه‌ ئاره‌زوو
تۆ نزیکت کرده‌وه‌ بۆ ئێمه ڕێگه‌ی دووری کورد‌

موڵکی کوردستان به‌ ده‌ست بێگانه‌ پاک وێرانه‌ بوو
تۆ له‌ ده‌ستت سه‌ند و بوویه ئامیری مه‌عمووری کورد

ئاوه‌دان و گوڵستان و بێ خه‌زانت کرده‌وه‌
به‌و چله‌ی زستان و ڕێبه‌ندانه‌ خوار و ژووری کورد

هیممه‌تی تۆ بوو له‌ سه‌ر هه‌ر هه‌رد و به‌رزایی وڵات
ده‌یشه‌کێنێ بای فه‌ڕه‌ح به‌یداغی سه‌وز و سووری کورد

هێزی کوردستان ده‌له‌رزێنێ هه‌موو شێری ژیان
عه‌رز ئه‌له‌رزێ وا له‌ ژێر پێی ئه‌فسه‌ر و مه‌ئمووری کورد

ئه‌ی 'زرنگ'! تۆش ڕۆح و گیانی خۆت فیدای ئه‌و زاته‌ که‌
تابڵێن پێت ئافه‌رین ئه‌ی ڕۆڵه‌یی مه‌شهووری کورد!
(شوێن: ؟ [ده‌بێ 'گه‌ردیگلان' بێت]، ڕێکه‌وت: [٨ ی ڕێبه‌ندانی] ساڵی ١٣٢٤ ی هه‌تاوی، بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵا)
لاپەڕە ٨٤ ی چاپی جه‌عفه‌ر (ئه‌ویش له‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستان، چاپی مه‌هاباد، ژماره‌ ٨ ی وه‌رگرتووه‌)؛ له‌ چاپی ئەنیسیدا نییه‌. ‌

پەراوێز edit