زانای دوڕشناس، زانای دوڕشناس
مەلای 'ڕەنجووری'، دانای دوڕشناس
'هەیاس'ی زانا ئەسڵ و نەسەب خاس
نەتەوەی خاسان 'نیزامی' قیاس
'فیردەوسی' تووسی جامی مڵک جام
'خاقانی' خەیاڵ، 'ئەنوەری' ئەیام
'سەعدی' قسەزان دەریای مەعانی
'حافز'ی شیراز، 'سائب'ی سانی
بە تاکی خوای گەورە و بێ هاوتا
هاوتای تۆ ناکەن لەسەر ڕووی دونیا
'شەوکەت' نوقمی دەریای مەعناتە
'عیسمەت' لە وەسفی سیفاتت ماتە
مەولانای 'زەهیر فاریابی' دەوران
'فەزڵوڵڵا'ی فازڵ 'نادر'ی خۆشخوان
چەند شاعیر هەبێ بەو ناونیشانە
عیلمت ئەخوێنن لە قوتابخانە
غەواسی دەریای قوڵی علوومی
شیعرت 'مەسنەوی' یا 'مەلامی ڕوومی'
تۆ شوکر کە هەیت سایەت بێ زیاد
من چیم بەم جۆرە منت هاتە یاد
بێ لە پیاوەتی و گەورەیی کردن
چییە هەژاری وەک من یاد کردن
هەڵبەت زانیوتە هەناسەساردم
لە ڕووی بەزەیی نامەت بۆ ناردم
ئەوا بۆم دەرکەوت زانای دروو کەیل
تۆ خاوەن لووتفی یانێ من بێ مەیل
من سوێندم بەزات پاکی یەزدانە
هەموو کات ناوت ویردی زوبانە
هەرچەند بە خزمەت تۆ ئاشنا نیم
بەڵام لە یادت ساتێ جیا نیم
شەو و ڕۆژ دڵی گەرمی پەروانە
ئارەزووی جارێ دیدنتە گیانە
قەت وا تێنەگەی گیانی شیرینم
نیشانەی مەردی لە تۆ ئەبینم
چیت لەناو دڵە هەر لە نەدیدە
قەت لە یاد ناچێ ڕووناکی دیدە
وتەت پێشڕەوی نوسراوی منە
نامەت ڕووناکی دوو چاوی منە
'وەیس' چەند پێی خۆش بوو نەبی ببینێ
من زیاتر هەستم بۆ لای تۆ دێنێ
قەت خەیاڵ نەکەی کە لە تۆ دوورم
'دێوانە'م بەندەی مەلای 'ڕەنجوور'م
مەلای 'ڕەنجووری'، دانای دوڕشناس
'هەیاس'ی زانا ئەسڵ و نەسەب خاس
نەتەوەی خاسان 'نیزامی' قیاس
'فیردەوسی' تووسی جامی مڵک جام
'خاقانی' خەیاڵ، 'ئەنوەری' ئەیام
'سەعدی' قسەزان دەریای مەعانی
'حافز'ی شیراز، 'سائب'ی سانی
بە تاکی خوای گەورە و بێ هاوتا
هاوتای تۆ ناکەن لەسەر ڕووی دونیا
'شەوکەت' نوقمی دەریای مەعناتە
'عیسمەت' لە وەسفی سیفاتت ماتە
مەولانای 'زەهیر فاریابی' دەوران
'فەزڵوڵڵا'ی فازڵ 'نادر'ی خۆشخوان
چەند شاعیر هەبێ بەو ناونیشانە
عیلمت ئەخوێنن لە قوتابخانە
غەواسی دەریای قوڵی علوومی
شیعرت 'مەسنەوی' یا 'مەلامی ڕوومی'
تۆ شوکر کە هەیت سایەت بێ زیاد
من چیم بەم جۆرە منت هاتە یاد
بێ لە پیاوەتی و گەورەیی کردن
چییە هەژاری وەک من یاد کردن
هەڵبەت زانیوتە هەناسەساردم
لە ڕووی بەزەیی نامەت بۆ ناردم
ئەوا بۆم دەرکەوت زانای دروو کەیل
تۆ خاوەن لووتفی یانێ من بێ مەیل
من سوێندم بەزات پاکی یەزدانە
هەموو کات ناوت ویردی زوبانە
هەرچەند بە خزمەت تۆ ئاشنا نیم
بەڵام لە یادت ساتێ جیا نیم
شەو و ڕۆژ دڵی گەرمی پەروانە
ئارەزووی جارێ دیدنتە گیانە
قەت وا تێنەگەی گیانی شیرینم
نیشانەی مەردی لە تۆ ئەبینم
چیت لەناو دڵە هەر لە نەدیدە
قەت لە یاد ناچێ ڕووناکی دیدە
وتەت پێشڕەوی نوسراوی منە
نامەت ڕووناکی دوو چاوی منە
'وەیس' چەند پێی خۆش بوو نەبی ببینێ
من زیاتر هەستم بۆ لای تۆ دێنێ
قەت خەیاڵ نەکەی کە لە تۆ دوورم
'دێوانە'م بەندەی مەلای 'ڕەنجوور'م
١. کاتێ ئەم هۆنراوەت خوێندەوە، ئەتوانی بڵێی کە وەلی خوێندەوار نییە؟ ! یان وەلی شوان بووە لەبەر مێگەل؟ جا تکایە بە وردی سەرنج بدە و خۆت وەڵامی خۆت بدەوە. [ڕازی]