ئەی چرای ڕووناک، ئەی چرای ڕووناک
فەلەک بێ مەیلە، باوانت بێباک
تۆ «لەیل»ی دێرین، من «قەیس»ی خەمناک
چۆن بگەینەیەک خوای تەنیا و تاک
گەر بەسەر ڕازین پێشکەشتان بێ سەر
گەر گیانتان ئەوێ گیانم بێتەدەر
گەر ماڵتان ئەوێ بێ ماڵ و حاڵم
شێت و سەوداسەر وێڵ و عەوداڵم
هەموو هەوڵێکم گەیشتن بە تۆیە
بەتەمای هیچ نیم لەم کرد و کۆیە
گەر بۆ دادگا بەرم من هاوار
دیارە باوکتە زاڵم و تاوانبار
ئاخ بۆ «نۆفڵ»ێ کارم مەیسەر کا
من بە تۆ شاد کا ناحەز بێسەر کا
ئەمجا بگەڕێن لە کوچە و خێڵ دا
بە شوێن «پەروانە»ی ئاوارە و وێڵ دا
منیش ڕووبەڕووت بە دڵ و بە گیان
کەژاوەت بگرم بتهێنمە دیوان
هەرگیز مەترسە کە ناوت نەنگ بێ
باوکت لەم کاتە زوبانی لەنگ بێ
قەوم و خوێشانت پاکی بەدناو بێ
ئەم کارە بۆ من کارێ تەواو بێ
من بێ سامانم بێ پارە و بێ پووڵ
کرداری ئاوا قەت ناکەم قەبووڵ
هەتا زیندوو بم لەسەر ڕووی زەمین
من بە مەیلی تۆ ڕائەبورم ژین
خۆ ئەگەر ڕۆژێ دونیات بە کام بێ
هاودەمی شەوت «ئیبنوسەلام» بێ
ئەوسا ئەو دەردەش با لەبان دەرد بێ
تۆ خۆش بی با من هەر جێگەم هەرد بێ
فەلەک بێ مەیلە، باوانت بێباک
تۆ «لەیل»ی دێرین، من «قەیس»ی خەمناک
چۆن بگەینەیەک خوای تەنیا و تاک
گەر بەسەر ڕازین پێشکەشتان بێ سەر
گەر گیانتان ئەوێ گیانم بێتەدەر
گەر ماڵتان ئەوێ بێ ماڵ و حاڵم
شێت و سەوداسەر وێڵ و عەوداڵم
هەموو هەوڵێکم گەیشتن بە تۆیە
بەتەمای هیچ نیم لەم کرد و کۆیە
گەر بۆ دادگا بەرم من هاوار
دیارە باوکتە زاڵم و تاوانبار
ئاخ بۆ «نۆفڵ»ێ کارم مەیسەر کا
من بە تۆ شاد کا ناحەز بێسەر کا
ئەمجا بگەڕێن لە کوچە و خێڵ دا
بە شوێن «پەروانە»ی ئاوارە و وێڵ دا
منیش ڕووبەڕووت بە دڵ و بە گیان
کەژاوەت بگرم بتهێنمە دیوان
هەرگیز مەترسە کە ناوت نەنگ بێ
باوکت لەم کاتە زوبانی لەنگ بێ
قەوم و خوێشانت پاکی بەدناو بێ
ئەم کارە بۆ من کارێ تەواو بێ
من بێ سامانم بێ پارە و بێ پووڵ
کرداری ئاوا قەت ناکەم قەبووڵ
هەتا زیندوو بم لەسەر ڕووی زەمین
من بە مەیلی تۆ ڕائەبورم ژین
خۆ ئەگەر ڕۆژێ دونیات بە کام بێ
هاودەمی شەوت «ئیبنوسەلام» بێ
ئەوسا ئەو دەردەش با لەبان دەرد بێ
تۆ خۆش بی با من هەر جێگەم هەرد بێ