بۆچی زویر بێ، بۆچی زویر بێ...
دڵ لە ئازار و ئێشت زویر بێ...
دڵم گەردانەی یاقووتی ئاڵ بێ..
لەتۆ زویر بێ بە کۆی زوخاڵبێ
چاوێ هەمودەم باڵات نەبینێ...
بە فرمێسک خۆڵی ژێر پێت نەڕشێنێ...
ئەوچاوە چاوی ئاسکی «چیا» بێ..
لە «خوا»م داوایە کە نابینابێ
سەرێ شەووڕۆژ ئاگای نەبێ لێت...
نێوچاوان نەخا لە خاکی ژێر پێت...
ئەگەر ئەو سەرە سەری «قاڕون» بێ..
لە «خوا»م داوایە سەرەونگون بێ
دەستێ لە داوای دۆعا نەبێ بۆت...
لەسەر سنگ نەبێ کاتی هات و چۆت...
ئەگەر ئەودەستە دەستی «ڕۆستەم» بێ..
لە «خوا»م داوایە ئیفلیج و کەم بێ
پێیەک هاتوچۆی ڕێگای تۆ نەکا...
لەبەر ماڵتانا نەیەت و نەڕوا...
ئەو پێیە گەر پێی پاشا و ئەمیر بێ..
لە «خوا»م داوایە بەستەی زەنجیر بێ
گیانە دەستی من بەدامانی تۆ
گیانی شیرینم، بەقوربانی تۆ
دڵ لە ئازار و ئێشت زویر بێ...
دڵم گەردانەی یاقووتی ئاڵ بێ..
لەتۆ زویر بێ بە کۆی زوخاڵبێ
چاوێ هەمودەم باڵات نەبینێ...
بە فرمێسک خۆڵی ژێر پێت نەڕشێنێ...
ئەوچاوە چاوی ئاسکی «چیا» بێ..
لە «خوا»م داوایە کە نابینابێ
سەرێ شەووڕۆژ ئاگای نەبێ لێت...
نێوچاوان نەخا لە خاکی ژێر پێت...
ئەگەر ئەو سەرە سەری «قاڕون» بێ..
لە «خوا»م داوایە سەرەونگون بێ
دەستێ لە داوای دۆعا نەبێ بۆت...
لەسەر سنگ نەبێ کاتی هات و چۆت...
ئەگەر ئەودەستە دەستی «ڕۆستەم» بێ..
لە «خوا»م داوایە ئیفلیج و کەم بێ
پێیەک هاتوچۆی ڕێگای تۆ نەکا...
لەبەر ماڵتانا نەیەت و نەڕوا...
ئەو پێیە گەر پێی پاشا و ئەمیر بێ..
لە «خوا»م داوایە بەستەی زەنجیر بێ
گیانە دەستی من بەدامانی تۆ
گیانی شیرینم، بەقوربانی تۆ