ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
فەڵەک هەتاکەی، فەڵەک هەتاکەی...
فەڵەک لە دەرگات سزام هەتاکەی...
تاکەی پەشێوحاڵ ڕەنگم زەرد، وەک بەی
تاکەی ناڵەناڵ بناڵم چون نەی
تاکەی لەش بەبار لە خاکا کەوتوو
تاکەی دەرد و ئێش بم کا بە مردوو
تاکەی فریشتەم چاوی لە خەو بێ
تاکەی ڕۆژی ڕوون لەلای من، شەو بێ
تاکەی بڵێسەی گیانم، لە تاو بێ
تاکەی خۆراکم خوێن و زوخاو بێ
تاکەی ئاگری دەروونم گەش بێ
تاکەی لە شادی دڵم بێ بەش بێ
تاکەی سکاڵام لە ڕۆژگاربێ
تاکەی دەربەدەر جێگەم (کۆسار) بێ
تاکەی ژیانم لە یاران جیا بێ
تاکەی ڕووم لەکەی ڕەشیی تیا بێ
تاکەی مەینەت کێش دەردم کاری بێ
تاکەی ژیانم بێ قەراری بێ
تاکەی بە حەسرەت دڵم تاسا بێ
تاکەی شەش دەرم ڕێگەی گیرا بێ
تاکەی (دێوانە)ت لە کۆساران بێ
تاکەی فرمێسکم تاوی باران بێ
تاکەی بێ مروەت، بزانە حاڵم...
تاکەی بە جەفای تۆوە بناڵم
یا لەم بەندەدا تۆ ڕزگارم کە
یا بە یەکجاری شێت و هارم کە

پەراوێز edit