چ سڕێکت لەناو دڵدا، حەشار داوە بەپەنهانی
کە چاوت چەشنی ئاوێنە وەهابێ پەردە درکانی
ئەزانم دڵ هەیە، وەک مس، کە ژەنگ دێنێ بەئاسانی
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی هەڵهانی؟
ئەمانە گەرچی تێ ناگەم، بەڵام پێوستە بیزانی
هەتا ماوم لەدنیادا، فریشتەی باخی ئاواتم
بەدڵ هەرچەشنی خەرمانە، لەدەوری مانکی گۆناتم