ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
شیرین!
ئەی کیژی تەشی ڕێس
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.

زۆر لە مێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی با دە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیزڕیز باران
–وەک داوە بەنی بادراو–
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.

پەراوێز edit