بەر پەنجەرە، دەست بە ئەژنۆ، سەر لەسەر دەست،
گوێم بۆ ئاهەنگی دیداری باران و خاک ڕاداشتووە.
چەند دڵۆپێک بە گۆنام دا دەڕژێتە خوار؛
دڵۆپەی باران! ؟
نا بابە گیان،
ئەوە یادی مەرگی تۆیە
ئەمنیشی خستۆتە گریان.
گوێم بۆ ئاهەنگی دیداری باران و خاک ڕاداشتووە.
چەند دڵۆپێک بە گۆنام دا دەڕژێتە خوار؛
دڵۆپەی باران! ؟
نا بابە گیان،
ئەوە یادی مەرگی تۆیە
ئەمنیشی خستۆتە گریان.