ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
بەردی سروشت
مەلی گەڵا
لە لانەی لک هەڵدەفڕێنێ.

سێبەری شەو
تا سەر سینگی ڕۆژ دادەکشێ.

پەنجەی سەرما
دەمی پەنجەرە دادەخا.

لەسەر تەختی وەرزێکی زەرد دادەنیشێ:
میری پاییز.

ئا... ی چ پاییزێکی ناوەخت!

پەراوێز edit