ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
گڵۆپێک و ئەو گوڵەی وا
لە ژێریا پشکووتبوو،
ڕاز و ڕەمزی
ئەوینێکی ئەفسانەیی یان لە دڵدا بوو.

هەموو شەوێ
گڵۆپەکە
لەنێو ڕۆحی تیشکەکانیا ئەتوایەوە و
بەسەر باڵای گوڵا دەکشا.

گوڵیش لە سۆزی ئەم عیشقە
هەر بە سەما
بۆ باوەشی گڵۆپەکە هەڵدەکشا.

زۆری نەبرد
گوڵ بە دەستی خەزان ژاکا.
هەر ئەو شەوە
گڵۆپەکەش
لەنێو گڕی خەزانی ئەوینا سووتا.

پەراوێز edit