شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: ئەوینی ئەفسانەیی گڵۆپێک و ئەو گوڵەی والە ژێریا پشکووتبوو، ڕاز و ڕەمزی ئەوینێکی ئەفسانەیی یان لە دڵدا بوو. هەموو شەوێ گڵۆپەکە لەنێو ڕۆحی تیشکەکانیا ئەتوایەوە و بەسەر باڵای گوڵا دەکشا. گوڵیش لە سۆزی ئەم عیشقە هەر بە سەما بۆ باوەشی گڵۆپەکە هەڵدەکشا. زۆری نەبرد گوڵ بە دەستی خەزان ژاکا. هەر ئەو شەوە گڵۆپەکەش لەنێو گڕی خەزانی ئەوینا سووتا. ++++++++++++++++++++++